AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ٠٨:٤٩

لە دیسامبێری ۲۰۱۷دا؛

بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران گەیشتە ۳،۸ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا

بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران گەیشتە ۳،۸ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران لە مانگی دیسامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی بۆ ۳،۸۲ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بە گوێرەی زانیارییەکان ئۆپێک، بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران لە مانگی دیسامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی بە شێوەی مامناوەندی گەیشتۆتە ۳ ملیۆن و ۸۲۰ هەزار بەرمیل لە رۆژدا و ئەو ڕێژەیە نزیکە لە ڕێککەوتنی پێشتری ئێران لە گەڵ ئۆپێک و بە بەراوەرد لە گەڵ مانگی نوامبێری ۲۰۱۷، ١٣ هەزار و ۲۰۰ بەرمیل بەرزبوونەوەی بووە

هەڵبەت زانیارییە ئاراستە کراوەکان لە لایەن ئێرانەوە بۆ ئۆپێک باس لە دابەزینی ٦٧ هەزار بەرمیلی لە مانگی دیسامبێر و گەیشتنی بە ۳،۸۱۱ بەرمیل لە رۆژدا دەکات.

شایانی باسە، ئۆپێک لە دوو جۆرە ئامار بۆ لێکدانەوەی زانیارییە هاوپەیوەندەکان بە بەرهەم هێنانی نەوتی هەر وڵاتێک کەڵک دەبات کە یەک لەوان سەرچاوەگەلی دەستەدووی وەک میدیاگەلی چالاک لە بواری پیشەسازی، گواستنەوە و ڕاوێژکاریی نەوتییە.

هەروەها مامناوەندی بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی ڕابردووی زایینی ۳،۸۱ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا تۆمار کراوە و بەرهەم هێنانی نەوتی لە سێ مانگی دووهەم، سێهەم و چوارەم بە شێوەی مامناوەندی ۳،۷۹ ملیۆن بەرمیل، ۳،۸۳ ملیۆن بەرمیل و ۳،۸۲ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا بووە.

News ID 16215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha